top of page

نوسینی سلێمانی

  • Writer: Barewbarayaty Slemani
    Barewbarayaty Slemani
  • Feb 17, 2019
  • 2 min read

Updated: Apr 27, 2021

نوسینی سلێمانی بەیەکێک لە پرۆژە گەورەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت کە پێکھاتووە لە حەوت پیتی لاتینی ((SLEMANI لەسەر شاخی گۆیژە، سەرەتای دروست بوونی بیرۆکەکە بۆساڵی ٢٠٠٣ دەگەرێتەوە ئەوکات واخرایە روو بە ئاوێنە بنوسرێت، بەڵام پاش پێداچونەوە بە لایەنە باش و خراپەکانی ئەم بیرۆکەیە پەسەند نەکرا لەبەرئەوەی تیشکی ھەتاو ڕوناکی دەداتەوە کاریگەری خراپی لەسەر شۆفێران دەبێت، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن گروپی (ھەناسەکانی نیشتمان) داوایەک بەنوسراو پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کرا بۆ نوسینی ناوی سلێمانی سەرشاخی گۆیژە بە دارو نەمام ئەم داواکاریە کۆبونەوەو گفتوگۆیەکی زۆری لەبارەوە ئەنجام درا لەبەر ئەوەی دارو نەمام ئەگەری لەناوچوونی ھەیە بە ووشک بوون یان سوتاندن یان شکاندن لەکۆتایدا ئەم داواکاریەش پەسەند نەکرا پاشان لیژنەیەک پێکھێنرا کە ئەم لیژنەیە پیکھاتووە لەسەرۆکی لیژنە (کامەران حمەێاڵح) بەرێوەبەری باخچەکانی سلێمانی و (رزگار احمەد) لێپرسراوی خزمەت گوزاری شارەوانی سلێمانی (دارا حسن) بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی و (سامان کەریم) ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی و (محمد نوری) رووپێوی باخچەکانی سلێمانی، لیژنەکە پاش چەند کۆبونەوەیەک راوێژ کردنی زۆر بە سەرپەرشتی (بەھرۆز حمە ێالح) پارێزگاری پێشوی سلێمانی و (ێدیق موشیر) راوێژکاری پێشوی پارێزگای سلێمانی، توانرا بگەنە ئەو ئەنجامەی کە تەنھا بە مادەی ئاسن ئەم پرۆژەیە سەرکەوتوو دەبێت ودەمێنێتەوە بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا شوێنی کارەکە دیاریکراو دەستکرا رووپێکردنی شوێنی نوسینەکە، گونجاو ترین شوێن ھەڵبژێردرا بەو مەبەستەی کە زۆرترین بینینی ھەبێت لەناو شاری سلێمانێدا.

رووبەری ٢٤.٠٠٠ م٢ کە بە نزیکەیی ١٠ دۆنم زەویی دەکات دیاری کرا، ژمارەی پیتەکان بریتیە لە حەوت پیت کە ھەرپیتێک بەرزی ٥٠ مەترەو پانیەکەی دەگۆرێت بە گوێرەی پانی پیتەکان وە پانی سەرجەم پیتەکان بە نزیکەیی ٣٥٠ مەترە کە ئەمەش دەبێتە گەورەتین نوسین لە جیھاندا .

چۆنیەتی کارکردن وسەرجەم ئەو کەرەستانەی بەکاردەھێنرێن لەپرۆژەکەدا بریتیە لە :

قۆناغی یەکەم : دانانی گاردڕێڵ و پاشکۆکانی قەراغی جادە (guardrail) بەکار ھاتووە بۆ دانانی چوارچێوەی پیتەکان وە دەرخستەی تێچوی ئەم قۆناغە بریتیە لە ٤٩.٠٠٠.٠٠٠ ملێون دینار .

قۆناغی دووەم و سێیەم : دابەشکردن و رووپۆشکردنی ناو چوارچێوەی پیتەکان بە گاردرێل بەمەبەستی پتەوکردن و خۆراگرتن، تێچووی ئەم دوو قۆناغە ٢٤.٠٠٠.٠٠٠ و ١٦.٤٤٠.٠٠٠ ملیۆن دینارە.

دابینکردنی گاردڕێڵ و پاشکۆکانی قەراغی جادە (guardrail) لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی بەسوپاسەوە بۆ قۆناغی یەکەم و دووەم سێیەم بەکارھێنراوە .

قۆناغی چوارەم پێکھاتوە لە رووپۆش کردنی سەر پیتەکان بە پلێتی گەڵبەنایز لەئێستادا کارکردن تێدا بەردەوامە و دەرخستەی تێچوی ئەم قۆناغە بە نزیکەیی بڕی ١٠٠.٠٠٠.٠٠٠ ملیون دینارە لەسەر رووبەری ٦٥٠٠ مەتر م٢ پلێتی گەڵبەنایز بەکاردەھێنرێت.

قۆناغی پێنجەم دەخرێتە بەرنامەی کارەوە بریتیە لە دانانی رووناکی بۆ ئەوەی لە کاتەکانی شەودا نوسینەکە دەربکەوێت .

قۆناغی شەشەم بەسەوزکردنی چواردەوری پیتەکان بە دارو نەمام کۆتایی بە پرۆژەی نوسینی ناوی سلێمانی دەھێنرێت.


ئامادەکردنی/ ھاوژین عوسمان ێابر ووتەبێژی پرۆژەی نوسینی نوسینی سلێمانی








Comentarios


ناونیشان

پارکی ئازادی

  • White Facebook Icon
  • White Twitter Icon
  • White Pinterest Icon
  • White Instagram Icon

Tel: 053 320 2866

© 2021 by hawzhin sabir. Proudly created with Wix.com

bottom of page